‌نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرز بووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە.

پەیامنێری "سپی" لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دیناری بەرامبەر دراوە بیانییەکان بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ١٠٠ دینارە، دوێنێش لە کاتی داخستنی بازاڕ هەر ١٥٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزارو ٨٦٨ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزارو ٨٧٨ دینار بوو.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە هەزار و ٣ دینار.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣ هەزارو ٣٤٧ دینار.




AM:11:39:29/06/2026