عەلی حەمەساڵح لەبارەی دوو پەرلەمانتاریان کە پابەندیان نابن، روونکردنەوە بڵاودەکاتەوە

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە نوسینێکدا روونکردنەوە لەسەر ئەو دوو ئەندام پەرلەمانەی رەوتەکەیان دەدات کە لەو رەوتەدا نەماون.

عەلی حەمەساڵح دەنوسێت "میدیایەک کە مەحسوبە لەسەر مەسرور بارزانی، کە بە ملیۆنان دۆلاری خەڵکی هەژار دروستکراوە. قسەیەکی ناڕاستی بەناوی من بڵاوکردوەتەوە گوایە: هەڕەشەی ئابڕوبردنی پەرلەمانتارم کردوە!! ".

دەنوسێت "هەرگیز هەرگیز… باسی ئابڕوی کەس ناکەم… بە توندی دژی ئەوەشم هەر کەسێک ئابڕو بەکاربهێنێت، ئەوەی ئەخلاق و ئیمانی ئێمە بناسێت دەزانێت هەرگیز بیر لە شتی وا ناکەین!! ئەمە ڕەفتاری بەشێک لە دەزگا ئەمنیەکان بوە کە زۆر دژی بووین. شکاندنی سیاسیم وتوە بەڵێ..".

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست دەڵێت "وتویانە ئەگەر پەرلەمانتارێکتان بۆ ئەم حکومەتە بدەنە پاڵ پارتی و یەکێتی… دەپرسم ئەگەر کەسێک بە چەند دەنگێکی کەم و بەدەنگی ئێمەو بەحەملەو ماندووبونی ئێمەو بە متمانەی خەڵک بووبێتە پەرلەمانتارو مانگانە حەوت ملیۆن موچە وەربگرێت و ئیلتزام بەبڕیاری سیاسی نەکات و بڕوات بداتە پاڵ دەسەڵاتێکی گەندەڵی نادات، کە بەڵێنی هەڵبژاردنمان بوە نەچینە پاڵ کەسیان! هیچ نەڵێن… نەڵێم خەڵکی کوردستان ئەمە دەنگەی بە ئێمەتاندا خستیە خزمەتی ستەمکاریئەمە فرۆشتنی دەنگ نیە. هیوادارم هیچ لە هیچ حزبێک لەبەر پارەو بەرژەوەندی ئەو هەڵە نەکات".

پێشتر سپی بڵاویکردەوە کە دوو پەرلەمانتاری رەوتی هەڵوێست بە ناوەکانی سازگار فەریق عەبدوڵا، سارا موحسین قادر، پارە نادەن و بەشداری کۆبوونەوەکانیش ناکەن، هاوکات وەڵامی پەیوەندییەکانی بەرپرسانی رەوتەکەش نادەنەوە.





PM:02:13:30/06/2026