عەبدولڕەحمان جەزائیری،
سەرکردە لە حەشدی دیفاع لە وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشکرایدەکات کە لەم رۆژانەدا
دوو پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن.
جەزائیری وتیشی لە دوو
سێ رۆژی داهاتوودا چەندین "کەسایەتی گەورە" بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن
و ئەمشەو هەڵدەکوترێتە سەر چەند کەسێک.
عەبدولڕەحمان جەزائیری،
سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی نیشتمانیی هۆزایەتی و و سەرکردە لە حەشدی دیفاع لە وەزارەتی
بەرگریی عێراق لە بەرنامەیەکی
تەلەفزیۆنیدا چەند زانیارییەکی گرنگ و هەستیاری لەبارەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی گەندەڵکاران
لە عێراق ئاشکرا کرد و رایگەیاند کە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت پێش
سەردانەکەی بۆ واشنتۆن گەندەڵکاران دەستگیربکات.
جەزائیری هەروەها جەختی
لەوە کردەوە کە لە رۆژانی داهاتوودا ٦٤ کەسی دیکەش دەستگیردەکرێن.
سەبارەت بە ئاماری دەستگیرکراوەکان
تائێستا، ئەو سەرکردەیەی حەشدی دیفاع رایگەیاند: تائێستا ١٤ پەرلەمانتار و دوو بریکاری
وەزیر دەستگیرکراون، هەروەها بەپێی زانیارییەکانم دوو پەرلەمانتاری کوردیش لەنێو
داواکراوەکاندان".
ئەو بەرپرسە سەربازییە
ئەوەشی خستەڕوو کە تیمێکی ئەمریکی لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی داواکراوەکاندا بەشدار
دەبن و ئێستا داوا دەکرێت کە سەرجەم دەستگیرکراوەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا دادگایی
بکرێن.
یەک شەممە، ٢٨ی حوزەیرانی
٢٠٢٦، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگاکانی بەغدا، سەڵاحەدین، ئەنبار، نەینەوا و
چەند ناوچەیەکی دیکە، کۆمەڵێک ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار
و بەرپرسی باڵا بە تۆمەتی گەندەڵی ئەنجام دا.