گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە حاڵەتێکی خۆکوشتن لە دارستانی قلیج ئاشکرادەکات کە گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت کە "دوای ئاگادارکردنەوەمان لە حاڵەتێکی خۆکوشتن لە دارستانی قلیج و دوای گەشتنی تیمەکانمان بەشوێنی ڕوداو، دەرکەوت کەسێک بەناوی (ش . ف .ک)تەمەن ۲۲ساڵ خۆی خنکاندوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی سیروان بۆکراوەتەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە ڕوداوەکە.




PM:06:05:30/06/2026