ئەمرۆ لێخۆشبوونی ٪٢٠ بۆ سزاکانی شۆفێران کە بە سزاکانی هاتوچۆ ناسراوە کۆتاییهات، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وادەی لێخۆشبوونەکەی درێژکردەوە.
سێ شەممە، ٣٠ حوزەیران ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستانەوە، بە شێوەی زارەکی، هاتوچۆی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ئاگادارکردووەتەوە، ئەگەرچی دوا وادەی لێخۆشبوونی ٪٢٠ـی سزاکانی هاتوچۆ بووە، بەڵام سبەی و ڕۆژانی دواتر بەردەوامبن لە کارکردن بە بڕیاری پێشوو.
بڕیاری لێخۆشبوونی ٪٢٠ تەنیا سزاکان دەگرێتەوە و رێکارەکانی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی خاوەنداریەتی و نوێکردنەوەی ساڵانە و مۆڵەتی شۆفێری، بەهەمان بڕیار و ڕێنماییەکانی پێشووە و هیچ لێخۆشبوونێکی لەسەر نییە.