سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا گەیشتە کەرکوک

‌وێنەیەک لە کاتی پێشوازی سەرۆکی میت

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پارێزگای کەرکوک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد، ئەم بەیانییە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) گەیشتە شاری کەرکوک و لەلایەن پارێزگاری شارەکەوە پێشوازی لێکرا.

چوار شەممە، ١ تەمووز ٢٠٢٧، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک، محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک، پێشوازی لە ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا و شاندی یاوەری کرد، ئەمە یەکەمین سەردانی ئیبراهیم کاڵنە بۆ شارەکە، کە ڕاستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی گەشت و دیدارە فەرمییەکانی لە بەغداد ئەنجامی دەدات.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری سەردانەکەی سەرۆکی میت بۆ کەرکوک ئاشکرا نەکراوە.

دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٦، محەمەد سەمعان بوو بە پارێزگاری کەرکوک بەرپرسانی تورکیا، لە چەندین لێدواندا باسیان لەوەکردوە کە کەرکوک "شاری تورکمانەکانە و پارێزگاری لێدەکەن".




AM:10:37:01/07/2026