بڕیاری دوورخستنەوەی هەتاهەتایی بۆ دکتۆر عەبدولەتیف سەلەفی دەرچوو

‌عەبدولەتیف ئەحمەد


وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، د. ئارام محەمەد قادر لە راگەیاندراوێکی بڕیای دوورخستەنەوەی د.عەبدولەتیف ئەحمەدی دا.

چوار شەممە، ١ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ژمارە (٨٩٠/٢١) لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٢٤) و دوا بەدوای نووسراومان ژمارە (١٣٣٥) لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/٢٨) هەروەها ئاماژە بە نووسراوی دووەمی زانکۆی سلێمانی ژمارە (٩٣٤/٢٨) لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٧/١) تایبەت بە ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەیسی (د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا) مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/ زانکۆی سلێمانی، کە بە فەرمانی زانکۆی ژمارە (٨٦٥/٢٤) لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/١٨) پێکهێنراوە و بە ئامادەبوونی بەڕێز نوێنەری داواکاری گشتی، پاشپشت بە ماددەی (٤) برگەی ٨ و ٩ لە یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە (١٤) ی ساڵی (١٩٩١) بەپێی ئەوە دەسەڵاتەی کە پێماندراوە بڕیارمانداوە".

سەبارەت بە سزاکە باس لەوەکراوە کە " پێدانی سزای العزل (دوورخستنەوەی هەتا هەتایی)  بە د. عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/ زانکۆی سلێمانی، پاشپشت بە هەمان یاسای ئاماژە پێکراوی سەرەوە ماددەی (٨) برگەی".

عەبدولەتیف ئەحمەد (عەبدولەتیف سەلەفی) رێبەری رەوتی سەلەفی لە هەرێمی کوردستانە و مامۆستای زانکۆبوو، دوای ئەوەی چەند تۆمارێکی نوسراو و دەنگی بڵاوکرایەوە کە پەیوەندی لەگەڵ خوێندکارەکانی خۆی لە زانک دادەنێت و "گێچەڵ بە خوێندکارەکانی" دەکات، لیژنەیەک پێکهات بۆ لێکۆڵینەوە لە راستی بابەتەکە و ئەم بڕیارەی وەزیری خوێندنی باڵا لەو چوارچێوەدایە.

وێنەیەک لە بڕیارەکە:
 




PM:01:14:01/07/2026