یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پەیامێکی فەرمی ئاراستەی ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد سەبارەت بە کەیسی (د. عەبدولەتیف ئەحمەد) و ڕایگەیاند'' ناوبراو ئەندامی ئەوان نییە، بەڵکو فەرمانبەر بووە لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، و ئەوانیش دوای لێکۆڵینەوەی زانکۆی سلێمانی بڕیاری خۆیان داوە.''
یەکێتیی زانایان جەختی لەسەر گرنگی و پیرۆزیی پێگەی مزگەوت و پیشەی مەلایەتی کردووەتەوە؛ لەو سۆنگەیەوە داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی دەکات کە ڕێکاری پێویست و هەڵوێستی یاسایی بەرامبەر کەیسەکە بگرنەبەر.
لە کۆتایی پەیامەکەدا، داوا لە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراوە کە ئەم بابەتە نەکەنە دەرفەتێک بۆ سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان، زانایانی ئایینی و مینبەری مزگەوتەکان، چونکە وەک دەڵێن'' کەس تاوانی کەس هەڵناگرێت و کرداری موسڵمانیش لەسەر ئیسلام حیساب نییە."