دوێنێ ئێوارە مامۆستایەک لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی، لە کاتی ماسیگرتندا کەوتە ناو ڕووباری زێی مەزن و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
مامۆستا (ئەحمەد جەنگیر زێوکی ڕێکانی)، کە دانیشتووی کۆمەڵگەی "سیریێ"یە، ئێوارەی دوێنێ بە مەبەستی ماسیگرتن چوووەتە سەر ڕووباری زێی مەزن، بەڵام دواتر بێسەروشوێن بووە.
پاش گومانکردن لە کەوتنی بۆ ناو ئاوەکە، دەستبەجێ لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە هەڵمەتێکی گەڕان دەستیپێکرد و سەرەنجام تەرمەکەی لە ناو ڕووبارەکەدا دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.