بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینیی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامیی کەشی گەرم و ئاسمانی ساماڵ دەکات لە زۆربەی ناوچەکاندا.
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی تەممووز، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە نێوان (١٠-٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان (٨ بۆ ١٠) کم دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی، ئاسمان بە گشتی بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم بە تایبەت لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠-٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینین بەهۆی تۆزەکەوە کەمێک کەم دەبێتەوە بۆ (٧ بۆ ٩) کم، و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی تۆمارەکانی ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٩پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٤٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٢ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٩ پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٩ پلەی سیلیزی
سۆران: ٤٠ پلەی سیلیزی