ئەنجومەنی راژەی گشتی
راپۆرتێکی شیکاریی لەبارەی قۆناخی یەکەمی دامەزراندنی ٢٥٠ کەس بە شێوەی گرێبەست لە
سنووری پارێزگای هەڵەبجە بڵاوکردەوە، کە تێیدا زیاتر لە ٩ هەزار کەس فۆرمی داواکارییان
پڕکردووەتەوە.
دوای کۆتاییهاتنی قۆناخی
پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ داواکاریی دامەزراندن، ئەنجومەنی راژەی گشتی رایگەیاند،
کۆی ٩٠٠٦ فۆرم تۆمارکراون. ئەم داواکارانە کێبڕکێ لەسەر دەستخستنی ٢٥٠ پۆست لە ٣٢
پسپۆڕیی جیاواز دەکەن، کە لەسەر میلاکی فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە
سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکراون.
ئەنجومەنی راژەی گشتی
بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتر، چەند داتایەکی سەرەکیی پەیوەندیدار بەم قۆناخەی لە چوارچێوەی
راپۆرتێکی شیکاریی بڵاوکردووەتەوە. ئاماژە بەوەش دراوە کە پرۆسەکە بە هەماهەنگیی تەواو
لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامیی هەیە.
بڕیارە ئەنجامی قۆناخەکانی
دیکەی ئەم پرۆسەیە لە ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەنی راژەی گشتی بڵاو بکرێنەوە بۆ ئەوەی
داواکاران لە ئەنجامەکان ئاگادار بن.