سەرۆکی هەرێمی
کوردستان بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی دەچێتە تاران و
پاشان چەند دیدارو کۆبوونەوەیەک بۆ پاراستنی سەقامگیریی سنوورەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە
ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران تاووتووێ دەکات.
سەرۆکایەتی هەرێمی
کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی
لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی تاران دەکات و بەشداری لە مەراسیمی
بەخاکسپاردنی ڕێبەری باڵای پێشووی ئێران دەکات، لە پەراوێزی سەردانەکەشدا چەند دیدارو
کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجام بدات و پەیوەندییەکانی نێوانیان
و پاراستنی سەقامگیریی سنوورەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان لەگەڵ
بەرپرسانی باڵای ئێران تاووتووێ دەکات.