رووداوێکی دڵتەزێن لە شاری سلێمانی پزیشکێک گیانی لەدەستدا

لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی، ڕووداوێکی تەقەکردنی هەڵە لەناو نۆرینگەیەکدا بووە هۆی گیانلەدەستدانی کارمەندێک.

یاریدەدەرێکی پزیشکی لە کاتی خاوێنکردنەوەی دەمانچەکەی لەناو نۆرینگەکەدا، فیشەکی لەدەست دەرچووە و بە هەڵە بەر کارمەندێکی نۆرینگەکە کەوتووە.

کارمەندەکە ناوی (ئاسۆ عەبدوڵا ئەحمەد)ە، گەنجێکی تازە دەرچووی کۆلێژی پزیشکی بووە، بەهۆی دانەمەزراندنییەوە وەک کارمەند لەو نۆرینگەیەدا کاری دەکرد و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.




PM:04:00:02/07/2026