بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکانی ناو شار و دەرەوەی شاری بۆ مانگی
حوزەیران راگەیاند، کە بەپێی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک کاتژمێر کارەبای
موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر بە ٥٣ دینار دیاریکراوە.
ئەم نرخەی کە بۆ دەرەوەی
شار دیاریکراوە، تایبەتە بەو قەزا و ناحیانەی کە هێشتا کارەبایان نەبووە بە بەردەوام
و پڕۆژەی (رووناکی) نەیگرتوونەتەوە و کارەباکەیان لەرێگەی موەلیدەکانەوە دابین دەکرێت.
سەبارەت بە نرخی کارەبای
موەلیدەی ستییەکانی ناو شار و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردووەتەوە
کە نرخی یەک کیلۆوات کارەبا بۆ مانگی حوزەیران بە ٣٤٥ دینار هەژمار دەکرێت.
هاوکات، لەو ستییانەشی کە تاگە سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە و کارەبای نیشتمانییان
نییە، نرخی یەک کیلۆوات بە ٣٢٤ دینار دیاریکراوە.