سلێمانی.. بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵ سووتا

‌گەڕەکی کانی سپیکە ئەو کۆڵانەی ماڵەکە ئاگری تێدا کەوتەوە

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی کانی سپیکە لە سلێمانی ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

پێنج شەممە، ٢ حوزەیران ٢٠٢٦، سامان نادر، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی سەبارەت بەو ڕووداوەکە بە میدیاکانی راگەیاند "ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ گیانی لەدەستداوە و تیەمەکانی فریاکەوتنی خێرا تەرمەکەیان گەیاندووەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە".

بەپێی زانیارییەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە.






PM:09:15:02/07/2026