دوای هەفتەیەک لە خنکانی تەرمی باوان یوسف دۆزرایەوە

‌باوان یوسف ئەو گەنجەی خنکا

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە، رائید زانیار عومەر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد "ئێوارەی پێنجشەممە ٢ تەمووز ٢٠٢٦، تەرمی باوان یوسف ١٨ساڵ کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە کاتی مەلە لە رووباری سیروان خنکا دۆزرایەوە".

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە رایگەیاند "تەرمەکە لە نزیک گوندی کەوتە لە رووباری سیروان لە سنووری ناوچەی نەورۆلی دۆزراوەتەوە و گواستراوەتەوە پزیشکی داد و توێکاری بۆ دەکرێت".

ئێوارەی  هەینی ٢٦ حوزەیران ٢٠٢٦، باوان لە کاتی مەلەکردندا لە نزیک گوندی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە، لە ئاوی رووباری سیروان بێسەروشوێن بوو، لەو کاتەوە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و هاوڵاتیان بەدوای تەرمەکەی دا دەگەڕان.

لەماوەی مانگێکدا ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، یەكەمیان لە سەرچاوەی زەڵم بوو، منداڵێک تەمەن ١١ ساڵان خنکا، ئەم تەرمەی ئەمڕۆکە دۆزراوەتەوە دووەم حاڵەتی خنکانە تۆمار دەکرێت.




AM:12:06:03/07/2026