هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئاستێکی بەرزەوە درێژەی بە کەمپەینی خۆی لە مۆندیالی 2026 دا و بە ئەنجامی 3-0 شکستی بە نەمسا هێنا، بەمەش ئیسپانییەکان بە فەرمی خۆیان گەیاندە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە.
یارییەکە بە کۆنتڕۆڵی تەواوی ئیسپانیا دەستیپێکرد، تا لە خولەکی 36 میکێل ئۆیارزابال دەرگای گۆڵکردنی کردەوە.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 66، پێدرو پۆرۆ گۆڵی دووەمی بۆ ئیسپانیا تۆمار کرد، پاشان لە ساتەکانی کۆتایی یارییەکەدا (خولەکی 89)، ئۆیارزابال جارێکی دیکە گەڕایەوە و گۆڵی سێیەمی خۆی و تیپەکەی تۆمار کرد، بەمەش نەمسا بە یەکجاری ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.
ئێستا ئیسپانیا چاوەڕێی کۆتاییهاتنی یاریی نێوان پۆرتوگال و کرواتیا دەکات تا بزانێت لە قۆناغی 16 بەرامبەر کامیان یاری دەکات.