ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، هێمن هەورامی دوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هێمن هەورامی پێنج شەممە، ٢ تەمووز ٢٠٢٦، رایگەیاند "هەر لە مانگی تشرینی دووەم ڕابردوودا، ئێمە وەک پارتی (KDP) زیاتر لە ٤٠٠ هەزار دەنگمان لە هەردوو حیزبی یەکێتی (PUK) و نەوەی نوێ بە جیا و تەنانەت بە کۆکراوەیش زیاتر بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەوان پێیان وایە دەسەڵات لە گۆڕاندایە، کەواتە بۆچی ناوێرن بێن و لەگەڵ ئێمەدا پەرلەمان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا کارا بکەنەوە؟".
هێمن هەورامی وتیشی " ئەگەر هەردوکیان پێیان وایە کورسییان لە پارتی زیاترە یان یەکسانە، بۆچی بە ڕاشکاوی نایەنە پێشەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و لەسەر هەموو شتێک لە نێو پەرلەماندا دانوستان بکرێت؟".
ئێوارەی پێنج شەممە، ٢ تەمووز یەکێتی و نەوەی نوێ رێککەوتنێکی سیاسیان واژۆکرد و وتیان کە دەرگایان بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەموو لایەنەکان تەنانەت پارتیش کراوەیە.