پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە ١٦ هەزار دۆلارلە باخێکدا دەستگیرکرا


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بڵاوکردەوە کە "١٦ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری لەگەڵ یەک ملیۆن دیناری دزیوە" بڵاوکردەوە.

هەینی، ٣ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەکی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان سکاڵای تۆمارکرد کە بڕێک پارەی لێدزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان و کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا لەکەمترین کاتداو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سیتەکەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت کە بڕی ( ۱٦٥۰۰) دۆلاری ئەمریکی و یەک ملیۆن دیناری عێراقی دزیبوو".

پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی کە "لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع، ح ) لەدایکبووی ۱۹۹۰ کەباخەوانی سکاڵاکاربووە بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".






PM:12:24:03/07/2026