پسپۆرێکی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی شەممە پلەکانی گەرما نزمببنەوە و ئەگەری هەورە بروسکە و باران لەهەندێ شوێندا دەکات.
ئاراز جەبار، پسپۆری بواری کەشناسی ئەمشەو ٣ ی تەموز لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" سبەی شەمە ٤ ی تەموز لە ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەک لە تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلە نزمدەبنەوە".
لە درێژەی پۆستەکەیدا ئاراز جەبار دەڵێت " لە هەندێ شوێنی سنوری ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاویەکانی باکوری پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و نمە باران ئەبێت ".
لە بارەی رێژەی بارانبارینەوە، ئاماژە بەوە دەکات بەرێژەی ٠،٥ تا ١ ملم ، خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٥-٣٠کم/ک ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا ئەبێت.