شارەزایەکی بواری کەشناسی
پێشبینی دەکات کە بەهۆی بارستە هەوایەکی ساردەوە، گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچەکانی
هەرێمی کوردستاندا ڕوودەدات و کەشوهەوا فێنک دەبێت.
بە پێی پێشبینییەکانی
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ٤ی تەمووز، بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەک
کە لە تورکیاوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ بە ڕێژەی
(٢ بۆ ٣) پلەی سەدی نزم دەبنەوە.
لە
کاتەکانی ئێوارە و شەودا، لە هەندێک شوێنی سنووری ئیدارەی زاخۆ و ناوچە شاخاوییەکانی
باکووری پارێزگای دهۆک، ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و نمەباران بە ڕێژەی (٠.٥ بۆ
١) ملیمەتر هەیە.
خێرایی
با بە شێوەی مامناوەند دەبێت و لە نێوان (١٥ بۆ ٣٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت،
ئاراستەکەشی بەرەو باشووری ڕۆژاوا دەبێت.