سێ بەرپرسی بازگەی دارەمان لە کەرکوک لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی دەستەی دەستپاکی و دەزگای هەواڵگریدا دەستگیکران.
شەممە، ٣ تەمووز ٢٠٢٦، سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند "بە پشتبەستن بە زانیاریی پێشوەختە و ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن ئەو کەسانەی بەرتیلەکەیان داوە، دەستەی دەستپاکیی ک بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی کەرکوکی دەزگای هەواڵگریی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکدا سێ کەسیان دەستگیر کرد".
لەبارەی ئەوکارەی بەرتیلیان بۆ وەرگرتوە دەستەی دەستپاکی وتویەتی "ئەو سێ بەرپرسە پلەی بەرپرسیارێتییان لە بازگەی گومرگی دارەمان هەیە و ئەو کەسانە چاوپۆشییان لەو بارهەڵگرانە کردووە کە کاڵایان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگواستەوە، لە بری ئەوەی پسوولەی گومرگییان بۆ بکەن و گومرگی فەرمی وەرگرن، بڕێکی دیاریکراو پارەیان لە شۆفێران وەرگرتووە و ڕێگەیان پێ داون تێپەڕن".
ئەمە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو، لەسەر وەرگرتنی پارە شەش کەسی دیکە لە بازگەی چیمەن دەستگیر کراون، لە ئێستاشدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ کەس لە فەرمانگەی تەندروستیی حەویجە دەرچووە کە تاوەکو ئێستا دوانیان دەستگیر کراون.