رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەواڵێکیان بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی پارێزگای کرماشان "بە تەقەی هێزەکانی ئێران".
شەممە، ٤ تەمووز، ٢٠٢٦، لە هەواڵەکاندا هاتووە کە "رۆژی هەینی هێزەکانی ئێران لە سنووری شووشمێی نەوسوود بێ هۆشداریی پێشوەخت و بە پاساوی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ، وەزیر رەحیمی یان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
وەزیر رەحیمی، تەمەن ٥٧ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی مەنسوور ئاغای سەر بە شارۆچکەی شاهۆی شاری روانسەر بوو.
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ساڵی رابردوو ٢٦ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و ٣١ کۆڵبەریش بریندارکراون