پۆلیسی هەولێر: سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ئەو کچەی لە شوقەکە کەوتە خوارەوە چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین

‌وێنەی ئەو کچەکەی کە لە شووقەکە کەوتۆتە خوارەوە

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، موقەدەم کیفاح حەسەن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی کچێکی گەنج لە شوقەکانی گەنجان لایف زانیاری خستۆتە روو.

شەممە، ٤ تەمووز ٢٠٢٦، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "کچەکە عەرەبە و لە نهۆمی چوارەمی یەکێک لە باڵەخانەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گەنجان لایف خۆی خستووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە".

وتەبێژی پۆلیس لە بارەی ناسنامەی قوربانیەکەوە وتویەتی "خۆی ناوی عەزرا فارس رەزووقییە و لەدایکبووی ١٩٩٨ـە و نیوەڕۆی دوێنێ خۆی خستووەتە خوارەوە".

لە ئێستادا تەرمی کچەکە رەوانەی پزیشکیی دادی هەولێر کراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە.




PM:03:42:04/07/2026