وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، عامر نووری لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاشکرایکرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردی رابردوودا سێ هاوڵاتی هاووڵاتی لە رووبار و پڕۆژەکانی ئاودێریی سنووری پارێزگاکە خنکاون.
شەممە، ٤ تەمووز ٢٠٢٦، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند "لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاووڵاتییان بۆ مەلەکردن و خۆفێنککردنەوە روو لە ناوچە ئاوییەکان دەکەن، بۆیە رووداوەکانی خنکان روو لە زیادبوون دەکەن، تەنیا دوێنێ، لە سنووری پارێزگای کەرکوک سێ هاووڵاتی لە ئاودا خنکاون".
لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە وتەبێژی پۆلیس وتی "یەکەمیان مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵە لە زێی بچووک لە سنووری پردێ خنکاوە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هاوکات گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە باوکی سێ منداڵە، لە چەمی رۆخانەی سەر بە قادرکەرەم خنکاوە، لە رووداوێکی دیکەشدا لە گوندی کوبەیبەی سەر بە دووبز، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ کە خەڵکی مووسڵ بووە لە پڕۆژەیەکی ئاودا گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە".
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا لە کەرکوک ١٢ هاوڵاتی لەناو ئاودا خنکاون و ٢٠ کەسی دیکەش رزگار کراون.