وەزارەتی پەروەردەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە
ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) ڕاگەیەندرا و لە ئێستادا قوتابیان دەتوانن
ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرجەم
قوتابیانی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (e-halsangandn) لە هەردوو سیستەمی (ئەندرۆید) و (ئای ئۆ ئێس) ئەنجامەکانیان
ببینن.
وەزارەتی پەروەردە
داواش لە قوتابیان دەکات بۆ وەرگرتنی ئەنجامەکانیان، کار لەسەر نوێترین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی
ئەپڵیکەیشنەکە بکەن لە ڕێگەی ئەو بەستەرەی وەزارەت بڵاویکردووەتەوە
(https://www.e-parwarda.com/qrha).