سروە محەمەد: ئەم هەفتەیە مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت

‌سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ؤێراق

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سروە محەمەد لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی حوزەیران خستە ڕوو و دەڵیت "لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق دابینکردن پارەی مووچەی مانگی ٦ـی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات".

یەک شەمممە، ٥ تەمووز ٢٠٢٦، سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "هۆکاری دواکەوتنی تەمویلەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا لە بەغداد سەرۆکایەتییەکان و بەشێک لە دەستە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە و تەواوکاری مووچە لە عێراق تەواو نەبووە، ئەمەش پەیوەندی بە نەبوونی پارەی نەختینەوە هەیە".

"شاندی هەرێمی کوردستان داوای کەمکردنەوەی ١٢٠ ملیار دینارەکەی بۆ ٦٠ ملیار دینار کردووە و پێشنیازەکە خراوەتە بەردەست وەزیری دارایی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغداد پابەندە بە ڕێککەوتنە کۆنەکە و داوای ١٢٠ ملیار دینارەکە دەکات، تەنیا لە حاڵەتی هەموارکردنەوەی ڕێککەوتنەکەدا ئەو بڕە کەم دەکرێتەوە"، سروە محەمەد وا دەڵێت.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردوە "کە تاوەکو کاتی دەرچوونی یاسای بودجەی ٢٠٢٧ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست نابێت".

سروە محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا دڵنیای دەدات بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وتویەتی "بڕیاری حکومەتی عێراق و وەزیری دارایی وایە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە و وەک خۆی ڕەوانە بکرێت".




PM:02:08:05/07/2026