وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ٥ دابەشدەکرێت

‌ئەرشیف

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  راگەیاندراوێكی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت " هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٥ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە".

یەک شەممە، ٥ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێسمەرگەدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە".

وەزارەتەکە وتوشیەتی کە "رۆژی دوو شەممە بەرواری ٦ی تەمووز ٢٠٢٦ ، دەست بە دابەشکردنی هاوکاریەکە دەکرێت".





PM:04:43:05/07/2026