درەنگانی شەوی رابردوو هێزێكی ئەمنی لە قەزای شەرگاتی سەر بە
پارێزگای سەڵاحەدین لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا هەڵیكوتایە سەر ماڵی "حەمەد جومەیلی”
بەرپرسی ئەندازیارانی پاڵاوگەی نەوتی بێجی و دەستیانگرت بەسەر بڕی سێ ملیۆن دۆلاری
ئەمریكی و ٧٠٠ ملیۆن دیناری عێراقی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری كادیلاكی گرانبەها.
هێزە ئەمنییەكان لە درەنگانی شەودا توانیان ئەو بەرپرسە دەستگیر
بكەن، لەگەڵ ئەم رووداوە، عەدنان جومەیلی، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، بە فەرمی
دانی بەوەدا ناوە كە ژمارەیەك بەرپرس و فەرمانبەری دیكەی پاڵاوگەی بێجی لە هەمان دۆسیەی
گەندەڵیدا تێوەگلاون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.