پلەکانی گەرما دادەبەزێت و پایزێکی پڕ لە بەفر و باران لە ڕێگەیە

پسپۆڕانی کەشوهەوا و سەنتەرە جیهانییەکان پێشبینی دەکەن کە هەرێمی کوردستان بەرەو وەرزێکی بارانبارین و بەفربارینی کەم وێنە بڕوات، کە بەراورد بە حەوت ساڵی ڕابردوو زۆرترین ڕێژەی دابارین تۆمار بکات.

دەزگای کەشناسیی ئەورووپی لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێژەی بارانبارین لە مانگەکانی (٨، ٩ و ١٠)ی ئەمساڵدا لە سەرووی ئاستی ئاسایی و نۆڕماڵەوە دەبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێشوەختە دەستپێکردنی وەرزی پاییزە و زستان.

هاوکات هەریەک لە ئاراس جەبار و شاڵاو هیدایەت، شارەزایانی کەشناسی پێشبینی ئەکەن بەرەو وەرزێکی مێژوویی و توند لە دابارین دەچین، کە ئەگەری زۆرە زۆرترین لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لەگەڵ بارینی تەرزەی گەورە لە ناوچە جیاجیاکاندا بەخۆیەوە ببینێت.

هاوکات کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان بە گشتی ساماڵ دەبێت و بۆ سبەینێش پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

بە پێی پێشبینییەکە ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەموزی ٢٠٢٦ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان (٥-١٥) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، و هەندێک کات بۆ سەرووی ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات، ئاراستەی باکەش بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت. مەودای بینین لەنێوان (٨ – ٩) کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە پلەکانی گەرمای دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٤١ پلە

پیرمام: ٣٧ پلە

سلێمانی: ٣٩ پلە

هەڵەبجە: ٤١ پلە

چەمچەماڵ: ٤١ پلە

دهۆک: ٤٠ پلە

زاخۆ: ٤١ پلە

ئاکرێ: ٤١ پلە

گەرمیان: ٤٥ پلە

حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلە

بۆ سبەی سێشەممە، ئاسمان بە گشتی بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان (١٠-١٥) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، مەودای بینینیش لەنێوان (٩ – ١٠) کیلۆمەتردا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٤٠ پلە

پیرمام: ٣٦ پلە

سلێمانی: ٣٨ پلە

هەڵەبجە: ٤٠ پلە

چەمچەماڵ: ٤٠ پلە

دهۆک: ٣٩ پلە

زاخۆ: ٤٠ پلە

ئاکرێ: ٤٠ پلە

گەرمیان: ٤٤ پلە

حاجی ئۆمەران: ٢٨ پلە




AM:10:17:06/07/2026