کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

هاوڵاتییەکی کوردی نیشتەجێی ناوچە سنوورییەکانی سەر بە پارێزگای سنە کە سەرقاڵی کاری کۆڵبەری بووە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

کۆڵبەرەکە ناوی (سیروان خۆش‌نمەک)ە و خەڵکی گوندی دووماڵەی سەر بە شاری مەریوانە.

ناوبراو لە کاتی کارکردنی لە سەر سنوور، لە مەرزی وەیسە کراوەتە ئامانج و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.






AM:11:08:06/07/2026