وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە سێ راگەیاندراوی جیاوازدا زانیاری سەبارەت بە کۆبونەوەکانی وه‌زیری ناوخۆ، ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ هەریەک لە سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق بڵاوکردەوە.
دوو شەممە، ٦ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوی یەکەمدا وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە کە " وەزیری ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ بەڕێز قاسم ئەلعەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئەنجامدا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی ئاسایشی وڵات، هەردوولا جەختیان لەسەر میکانیزم و ڕێگاکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی هاوبەشی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە (لەسەر پرسی چارەنووسی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان)، و دووپاتیان لە پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکان بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە کردەوە بۆ پاراستنی سنوورە هاوبەشەکان و ڕێگری‌کردن لە هەر پێشێلکارییەک کە کاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەبێت".
لە بارەی کۆبوونەوەی دووەمی وەزیری ناوخۆ وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکردوە کە "وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ باسم بەدری، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبووەوه. هه‌ردوولا باسیان له ڕێگاكانی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و به‌رفراوانكردنی هاوکاری و هەماهەنگی ئه‌منی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها جەختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییە ئه‌منییە هاوبه‌شه‌كان لە سەرتاسەری وڵات‌دا".
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ڕێبەر ئەحمەد، له‌گه‌ڵ فەریقی یەكەمی روکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عێراق ، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت "هه‌ردوولا ستایشی ئاستی هاریكاریی ئێستا و ته‌واوكاریی نێوان ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستانیان كرد، و جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منییه جیاوازه‌كان و پاراستنی ئەو ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌هۆی قوربانییه هاوبه‌شه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته دی".