''سبەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەمویل دەکرێت''

 دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ماڵپەڕی "سپی"یان ڕاگەیاند'' دوای ئەوەی کێشەی نەختێنەیی لە بانکی ناوەندیی عێراق چارەسەر کرا، بڕیارە سبەی سێشەممە حکومەتی فیدراڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەمویل بکات.''

بەپێی زانیارییەکان فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، یەکە ژمێریارییەکانی وەزارەتەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە سبەی دەست بە ڕەوانەکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەر بەپێی سەرچاوەکان، بڕیار دراوە کە مووچەی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق ڕابگیرێت و نەدرێت تا ئەو کاتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە تەواوی ڕەوانە دەکرێت.

سەبارەت بە بڕی پارە ڕەوانەکراوەکە، سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە بەغدا تەواوی پارەی مووچەکە کە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینارە نانێرێت، بەڵکو لێبڕینی ١٢٠ ملیار دیناری لێ دەکات و دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێم خۆی ئەو کورتهێنانە پڕ بکاتەوە.

هاوکات لە بارەی کاتی دابەشکردنی مووچەکەشەوە، ئەگەر هەیە پرۆسەکە هاوشێوەی خشتەی مانگی ڕابردوو بێت و تەنیا دابەشکردنی مووچەی توێژێک بۆ ماوەیەکی کورت دوا بکەوێت.



PM:11:22:06/07/2026