سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە داخستنی رێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام بۆ سەر شەقامی ١٥٠ مەتری بە ئاراستەی چوون بۆ بەحرکە.
سێ شەممە، ٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند "سبەی چوار شەممە، ٨ تەمووز ٢٠٢٦، رێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام بۆ سەر شەقامی ١٥٠ مەتری، بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحرکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەمەبەستی رێکخستەوە تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە ٩ تەمووز ٢٠٢٦ دادەخرێت".
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تا دووربن لە قەرەباڵغی.