ئاسایشی هەرێمی کوردستان: سێ تیرۆرستی داعشمان دەستگیر کرد

‌وێنەکە لە لایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "سێ تیرۆریستی داعشمان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک" دەستگیرکردووە.

سێ شەممە، ٧ تەمووز ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری، لە مانگەکانی نیسان و حوزەیرانی ڕابردوو، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە".

"دەستگیرکراوەکان هەوڵی کۆچکردنیان داوە، بەڵام لەبەر باری ئەمنی و داخستی هەموو ڕێگاکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆیان نەکراوە، لەماوەکانی ڕابردوودا بڕیاری ئەوەیان دابوو بانگەواز بکەن و کاریان بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و نووسین و وێنەکانی داعش و بیری توندڕەوی بووە لە ژمارەیەک پەیج و ئەکاونتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، تیکتۆک، ئینستاگرام، تیلیگرام، یوتوب"، دەزگای ئاسایش وا دەڵێت.

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە تۆمەتبارەکان لەئێستادا بە مادەی ٢ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.




PM:11:21:07/07/2026