بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای پێشبینیکراوی بۆ ٤٨
کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتەکەش ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە
گشتی ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی
تەموز ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، خێراییەکەشی
لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
هاوکات مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە
لەو پلانەی دوێنێ تۆمارکراون.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ٤٠ پلە
سلێمانی: ٣٨ پلە
دهۆک: ٣٩ پلە
هەڵەبجە: ٤١ پلە
کەرکووک: ٤١ پلە
چەمچەماڵ: ٤٠ پلە
پیرمام: ٣٦ پلە
زاخۆ: ٤٠ پلە
ئاکرێ: ٣٩ پلە
گەرمیان: ٤٢ پلە
حاجی ئۆمەران: ٢٩ پلە
سبەینێش ئاسمان بە
ساماڵی دەمێنێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (١٠ - ٢٠ کم/ک) دەبێت و ئاراستەکەشی
بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. مەودای بینین وەک خۆی (٨ - ١٠ کم) دەمێنێتەوە و پلەکانی
گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراوی سبەی بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ٤١ پلە
سلێمانی: ٣٩ ... پلە
دهۆک: ٤٠ پلە
هەڵەبجە: ٤١ پلە
کەرکووک: ٤٢ پلە
چەمچەماڵ: ٤١ پلە
پیرمام: ٣٧ پلە
زاخۆ: ٤١ پلە
ئاکرێ: ٤٠ پلە
گەرمیان: ٤٣ پلە
حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلە