"تا ئێستا کەس لەسەر بڕینەوەی دارە تەمەن ٣٠٠ ساڵەکە دەستگیر نەکراوە"

‌وێنەی دارەکە دوای بڕینەوەی

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، عەمید هێمن کەمەرخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باس لە هەوڵەکانیان دەکات بۆ دەستگیرکردنی تمەتباری بڕینەوەی دارێکی تەمەن ٣٠٠ ساڵ و دەڵێت "لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامن".

٨ تەمووز ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "تەنیا سەرەداوێک کە بەدەستمانەوەیە، دەرکەوتنی ئۆتۆمبێلێکە لە جۆری پیکاب لە نزیک شوێنی بڕینەوەی دارەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا بابەتەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بۆ ئەوەی بزانین شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە پەیوەندی بە بڕینەوەی دارەکە هەیە یان نا".

"رێکاری توندی یاسایی بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک دەگرینەبەر کە هەوڵی تێکدانی ژینگە و دارستان دەدات"، عەمید هێمن کەمەرخان وا دەڵێت.

دوێنێ سێ شەممە لە گوندی کانی خان لە ناحیەی سوورداشی قەزای دووکان، کەسێک بە مەبەستی دەرهێنانی شانەیەکی هەنگوین، دارێکی تەمەن ٣٠٠  ساڵی بڕییەوە و دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.




PM:08:46:08/07/2026