ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ راگەیەندرا


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ هەموو بەشەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ راگەیاند و قوتابیان دەتوانن لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە.



لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانی وەزارەتی پەروەردە:

ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.

https://www.azmwnakan.com

وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.

https://soma.azmwnakan.com



بە هیواى سەرکەوتن
.

https://www.azmwnakan.com




PM:02:17:09/07/2026