وتەبێژی حکومەت: تەوەری سەرەکیی سەردانەکەی زەیدی بۆ واشنتن ئابووری دەبێت

 وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" ڕایگەیاند'' پڕۆسەی ناردنی دۆلاری کاش لەلایەن ئەمریکاوە بۆ عێراق ماوەیەکە دەستیپێکردووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ چەند مانگێک دواخرابوو.''

حەیدەر عەبوودی، ئەم هەنگاوەی وەک ئاماژەیەکی ڕوونی پاڵپشتیی واشنتن بۆ حکومەتەکەی عەلی زەیدی وەسف کرد.

 ئاشکرای کرد کە دواکوتنی ناردنی دۆلاری کاش لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی ئاستەنگی لۆجیستییەوە بووە کە لە ئەنجامی بارودۆخی ناوچەکە و دۆخی هاتوچۆی ئاسمانییەوە هاتبوونە ئاراوە و دەستپێکردنەوەی ڕەوانەکردنی دۆلار پەیامێکی ئەرێنییە و نیشانەی ئەوەیە عێراق هێشتا لە چوارچێوەی مامەڵە داراییە نێودەوڵەتییەکاندا ماوەتەوە.

حەیدەر عەبوودی ئاماژەی بە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن لەم مانگەدا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دیارترین و سەرەکیترین تەوەری کۆبوونەوەکانی زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، پرسی پەرەپێدانی هاوبەشیی ئابووری و بەهێزکردنی هەماهەنگیی دارایی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.



PM:10:17:09/07/2026