پۆلیسی ڕووبار لە پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند'' تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵانیان دۆزیوەتەوە کە حەوت ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی مەلەکردندا لە زێی بچووک لە سنووری ناحیەی پردێ خنکابوو.''
عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی ڕووبار لە کەرکووک، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٦، وتی'' دوای هەفتەیەک لە گەڕانی بەردەوام، تیمەکانمان دواجار توانییان تەرمی ئەو گەنجە لە نزیک ئەو شوێنەی تێیدا خنکابوو بدۆزنەوە."
وتەبێژی پۆلیسی ڕووبار ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو گەنجە لە نەتەوەی عەرەبە و خەڵکی کەرکووکە و لە ١ی تەممووزدا بەهۆی نەزانینی مەلەکردنەوە خنکاوە. ڕاشیگەیاند کە دوای دەرهێنانەوەی، تەرمەکەی بە فەرمی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.