میدیاکانی رۆژئاوا ئەو ئەگەرە دەخەنە ڕوو کە ئیسرائیل هێرشەکەی
سەر پردی شەمەندەفەری لە باکووری ئێران ئەنجامدابێت؛ لە کاتێکدا کە دۆخەکە بەهۆی هێرشەکانی
ئەمریکاوە بۆ سەر ئێران تێکچووبوو، ئیسرائیل ئەم ئۆپەراسیۆنەی جێبەجێ کردووە.
پردەکە زۆر دوورە لە هێڵی هێرشەکانی
ئەمریکا لە باشووری ئێران و پردەکە
بەشێکە لەو ڕێڕەوە ئاسنینەی (هێڵی شەمەندەفەر) کە ئێران بە تورکمانستان،
کازاخستان، ڕووسیا و چینەوە دەبەستێتەوە.
لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردووەوە،
ڕووسیا بە بڕێکی زۆر کاڵا و شتومەکی لە ڕێگەی ئەم هێڵەوە گواستووەتەوە، هەروەها بەهۆی
گەمارۆی دەریاییەوە، جووڵەی شەمەندەفەرە بارهەڵگرەکان کە لە چینەوە دێن سێ هێندە زیادی
کردووە.
ئەم پردە خزمەتێکی گەورەی بە
ئێران گەیاندووە لە کاتی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران.
دوێنێ میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە کە سوپای ئەمریکا
پردێکی شەمەنەفەری (ئاق تکە خان) لە پارێزگای گوڵستان لە باکوری ئێرانی کردوەتە
ئامانج