بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی، لە ماوەی ٤٨
کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش
بە جێگیری دەمێننەوە. کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیەیە:
ئەمڕۆ هەینی ١٠ی تەموز ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت.
ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەیشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت
کە لە نێوان (١٠ - ٢٠) کم/ک دایە. هاوکات مەودای بینین لە نێوان (٨ – ١٠) کم دەبێت
و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٣٩
دهۆک: ٣٩
هەڵەبجە: ٤٢
کەرکووک / چەمچەماڵ: ٤٠
گەرمیان: ٤٣
زاخۆ: ٤٠
پیرمام: ٣٦
حاجی ئۆمەران: ٣٢
بۆ سبەی شەممە، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە.
ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی وەک خۆی (١٠ - ٢٠) کم/ک دەبێت. مەودای
بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت و پلەکانی گەرما لە تۆمارەکانی ئەمڕۆوە نزیک دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (بە پلەی سیلیزی):
هەولێر: ٤١
سلێمانی: ٣٩
دهۆک: ٣٩
هەڵەبجە: ٤٢
کەرکووک / چەمچەماڵ: ٤٢
گەرمیان: ٤٣
زاخۆ: ٤١
پیرمام: ٣٧
حاجی ئۆمەران: ٣٢