کۆمپانیاى جێبەکاری دانانى
کامێراى چاودێرى تیژڕەویی رادەسپێردرێت بە گۆڕانکاریی کامێراکانی شەقامی بازنەیی
مەلیک مەحمود زیادکردنی ژمارەیان.
بە پێی زانیارییەکان،
ماوەى ١٠٠ ڕۆژ دراوەتە کۆمپانیاى جێبەجێکار بۆ تەواوکردنى پڕۆژەى دانانى کامێراى
چاودێرى تیژڕەوى لە ڕێگەى کەلار بۆ دەربەندیخان، هاوکات پڕۆژەیەک ئامادەکراوە بۆ گۆڕین
و زیادکردنى کامێراکانى چاودێرى تیژڕەوى لەسەر شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود لەگەڵ
دانانى چەند کامێرایەک لە هەندێک شەقامى دیکەى سەنتەرى شارى سلێمانى تاوەکو ئێستا
کامێرایان تێدا دانەنراوە.
هەر بەگوێرەى زانیارییەکان،
چەند پێگەیەک دیارییکراوە بۆ دانانى کامێراکان لەسەر شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود
بەتایبەت لەو شوێنانەى کە ڕووداوى هاتوچۆى زۆر تێدا ڕوودەدات ئەوانیش نزیک چاڤى
لاند، پردى دەباشان، پردى کۆبانێ تاوەکو بەنزینخانەى بینایی، چڕى دانانى کامێراکان
لەو شوێنانە زیاتر دەکرێن.
لەئێستادا ١٧ کامێراى
چاودێرى تیژڕەوى لەسەر شەقامى بازنەیی مەلیک مەحمود دانراوە، بەڵام کامێراکان زیاد
دەکرێت بۆ نزیکەى ٤٠ کامێرا لە پڕۆژە نوێیەکەدا.
کامێراکانى چاودێرى تیژڕەوى
بە دوو شێواز کاردەکەن لەسەنتەرى شارەکان یەک خاڵن واتە سەرپێچى نزیکى کامێراکە تۆمار
دەکەن، بەڵام لە ڕێگەوبانەکانى دەرەوە خاڵ بۆ خاڵن واتە سەرپێچى تیژڕەوى نێوان دوو
کامێراش تۆمار دەکەن، بەگوتەى وەزارەتى ناوخۆ لەهەر ڕێگەیەک کامێرا دانرابێت کاریگەرى
لەسەر کەمکردنەوەى ڕووداوەکانى هاتوچۆ هەبووە.