ڤیدیۆ.. مەلا عەلی کەڵەک لە پاکستان دەستگیرکرا


لە نوێترین دەرکەوتنیدا مەلا عەلی کەڵەک لە وڵاتی پاکستان بە دەست کۆمەڵێک خەڵی ناوچەیەکی ئەو وڵاتەوەیەو دەیبەن بەرەو بنکەی پۆلیس.
مەلا عەلی کەڵەک دوای ئەوەی چەند وڵاتی ئەورپی و ئاسیاوی گەڕاو و لەو رێگا تایبەتەکەی خۆیەوە بانگەشەی بۆ چارەسەری نەخۆشیە قورسەکان دەکرد، لە نوێترین دەرکەوتنی ژمارەیەک کەسی ریشنی پاکستان هەردوو دەستی رادەکێشن و بەرەو بنکەی پۆلیسی دەبەن.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەزانراوە، بەلآم لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لەسەر چارەسەری نا تەندروستی نەخۆشەکان بووە،

مەلا عەلی مەحموود حەسەن، ناسراو بە "مەلا عەلی کەڵەک"، کەسایەتییەکی مشتومڕاوییە لە هەرێمی کوردستان کە بانگەشەی ئەوە دەکات لە ڕێگەی "ئاینیەوە" چارەسەری نەخۆشییە سەختەکان دەکات.

لە بنچینەدا خەڵکی شارەدێی کەڵەکە (سەر بە پارێزگای هەولێر)، ناوبراو لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو کەسانەی کە گوایە لای ئەو چاک بوونەتەوە، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی زانستی پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە چارەسەرەکانی سودیان هەبووە، بەڵکو زەرەریان هەیە.

هەتا لە کوردستان دەژیا، وەزارەتی تەندروستی و پزیشکانی پسپۆڕ بە توندی دژی "دەرمان" و شێوازەکانی وەستاونەتەوە و بە مەترسییان بۆ سەر ژیانی مرۆڤ ناوزەدیان دەکرد، کە گرنگترینیان ئەمانەن:

-خواردنەوەی میزی حوشتر: یەکێک بوو لە هەرە مشتومڕاوترین "چارەسەرەکان"ی مەلا عەلی کەڵەک کە بانگەشەی بۆ دەکرد لە چاککردنەوەی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی جگەر. وەزارەتی تەندروستی ئەمەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند؛ میزی حوشتر پڕە لە ماددە ژەهراوییەکان (وەک یۆریا) و زیانی کوشندە بە گورچیلە و جگەر دەگەیەنێت.

-خواردنی باڵی مێش: بانگەشەی دەکرد کە ئەگەر مێش بکەوێتە ناو خواردنەوەیەکەوە، چارەسەری تێدایە. پزیشکان ئەمەیان بە سەرچاوەی گواستنەوەی میکرۆب و بەکتریا دانا و بە هەموو شێوەیەک ڕەتیان کردەوە.

-بەکارھێنانی لێدان (لێدانی شەیتان): بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان، شیزۆفرینیا، و ئۆتیزم، شێوازێکی بەکاردەهێنا کە لێدانی نەخۆشەکە بوو بە دار یان کێبڵ. ئەمە لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پزیشکانی دەروونییەوە وەک "ئەشکەنجە" ناسێنرا و ڕەتکرایەوە.

حکومەتی هەرێم تا عەلی کەڵەک لە کوردستان بوو، چەند جارێک ناوەندەکەی لە کەڵەک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و کارکردن بەبێ مۆڵەتی پزیشکی داخست.

هەروەها  چەندین جار لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە، لە ساڵی ٢٠٢٠شدا لە وڵاتی سعوودیە دەستگیرکرا بە تۆمەتی فێڵکردن لە خەڵک و بانگەشەی درۆینە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان لە کاتی ئەنجامدانی عومرەدا.

گەورەترین مەترسی ئەوە بوو کە نەخۆشەکانی شێرپەنجە وازیان لە "کیمیاوی" و چارەسەری پزیشکی دەهێنا و دەچوونە لای ئەو، ئەمەش دەبووە هۆی تێکچوونی تەندروستییان و مردنیان.

مەلا عەلی کەڵەک لەلایەن ناوەندە زانستی و پزیشکییەکانەوە وەک "پزیشک" ناناسرێت و کارەکانی بە جۆرێک لە "فێڵ و جادووگەری" و بازرگانیکردن بە ئایین و ئازاری خەڵکەوە لەقەڵەم دەدرێ.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە لێرەوە تەیلێگرامی سپی جۆین بکە





PM:08:34:10/07/2026