لە رۆژانی داهاتوودا کەشوهەوا گەرمتر دەبێت


کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات لە رۆژانی داهاتوودا کەشوهەوا گەرمتر بێت، بەڵام ئەو بە ئاسایی دەیبینێت.

ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی شەوی هەینی ١٠ ی تەمووز لە پۆستێکدا دەڵێت " بە گشتی هاوینەکەمان تا ئەم کاتە بە نیسبەت ئەم مانگەوە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گەرمایەکی ئاسایی وەرزەکە بەرێدەکات لە سبەی و رۆژانی داهاتووشدا هەندێ کەش گەرمتر ئەبێت".

لە درێژەی پۆستەکەیەدا دەڵێت" ئەو گەرمیەی رۆژانی داهاتوو لە دۆخێکی ئاساییدایە بۆ ئەم کاتە، واتا هیچ شەپۆلێکی بەتینی گەرما بوونی نیە یان زۆر بەهێزبێت ئەوەی هەیە بەرزبوونەوەیەکی ئاساییە ڕووئەدات".

ئاراز جەبار پێشبینی دەکات لە ٢٠ی مانگیشەوە ئەگەری هاتنەوەی بارستە هەوایەکی فێنک ئەبێت لەدەریای ناوەراست و تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکە و پلەکانی گەرما بۆ ماوەیەک ڕوو لەنزمبوونەوە ئەکاتەوە".

لە کۆتاییدا دەڵێت " بە گشتی بۆ تەواوی ئەم مانگە پێشبینی ئەوە ناکرێت بەرزبوونەوەیەکی زۆر لە پلەی گەرمی هەرێمی کوردستاندا ڕووبدات".




PM:09:45:10/07/2026