لە پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی ئاسایش و باندێکی رفاندن لە نزیک کۆیە سێ ئاسایش بریندار بوون و باندەکە دەستگیرکران.
شەوی هەینی ١٠ ی تەموز لە گوندی سوێرە لە دەشتی کۆیە هێزەکانی ئاسایشی کۆیە ڕووبەڕووی باندێکی ڕفاندن بوونەوە، پاش پێکدادانێک سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا سێ کارمەندی ئاسایشی کۆیە بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فێرکاری دکتۆر خالید چارەسەر وەردەگرن.