وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکان گومانیان هەیە "دەتوانن پەڵپ بگرن".
شەممە، ١١ تەمووز ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "خوێندکارانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی دەتوانن پەڵپ (اعتراس) لە ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان بگرن، لە سبەینێ یەک شەممەوە ١٢ـی تەمووز پڕۆسەکە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی چوار شەممە ١٥ تەمووز بەردەوام دەبێت، کە بە گشتی ٤ ڕۆژ بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکراوە".
ڕۆژی پێنج شەممە ٩ ـی تەممووز ئەنجامەکانی پۆلی١٢ ڕاگەیەندران.