سبەینێ کارەبای دوکان، خەلەکان و پیرەمەگرون دەبڕێت

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەک بڵاوکردەوە.

بە پێی راگەیەنراوەکە سبەینێ یەکشەممە ١٢ی تەموز هەر یەک لە ناوچەکانی قەزای دوکان، ناحیەی خەلەکان و ناحیەی پیرەمەگرون بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی روناکیی کارەبایان دەبڕدرێت.

بەپێی راگەیەنراوەکە کاتی بڕانەکە سبەینێ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەکو ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت.




PM:03:49:11/07/2026