شەپۆلێکی گەرما هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشوهەوا و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ئاسمانی سەرجەم ناوچەکان بە ساماڵی و گەرمی دەمێنێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تەموز، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت. پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە (٢-٣) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە. ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراتی با لەسەرخۆ دەبێت کە لە نێوان (٥-١٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (٨ – ٩) کیلۆمەتردایە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بە سیلیزی:

هەولێر: ٤٤

پیرمام: ٤٠

سلێمانی: ٤٣

هەڵەبجە: ٤٥

چەمچەماڵ: ٤٤

دهۆک: ٤٣

زاخۆ: ٤٤

ئاکرێ: ٤٥

گەرمیان: ٤٨

حاجی ئۆمەران: ٣٥

بۆ سبەینێ دووشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان بە هاوشێوەی ئەمڕۆ ساماڵ و گەرم بێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێکی تریش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. ئاراستەی با وەک خۆی بە باکووری ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە و خێرايی با لەسەرخۆ دەبێت کە لە نێوان (١٠-١٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. مەودای بینینیش کەمێک باشتر دەبێت و دەگاتە نێوان (٩ – ١٠) کیلۆمەتر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە سیلیزی:

هەولێر: ٤٥

پیرمام: ٤١

سلێمانی: ٤٤

هەڵەبجە: ٤٦

چەمچەماڵ: ٤٥

دهۆک: ٤٣

زاخۆ: ٤٤

ئاکرێ: ٤٦

گەرمیان: ٤٩

حاجی ئۆمەران: ٣٦




AM:10:21:12/07/2026