خالید شوانی: بەمزووانە کێشەی تەمویلی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند کە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی پێداوە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پرۆسەی کۆکردنەوەی تەمویلی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بهێنن.

خالید شوانی ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە هەوڵی چڕ و بەردەوامدان بۆ دابینکردنی پارەی پێویست، و ڕایگەیاند: "وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندم کە دەستبەجێ دوای تەواوبوونی کۆکردنەوەی پارەکە، ڕێکارەکانی ناردنی بۆ هەرێم دەست پێ دەکەن تاوەکو بە زووترین کات بگاتە دەستی موچەخۆران."




AM:10:57:12/07/2026